ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٦٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ٦٤مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی شاری شووش ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له‌م مانگرتنه‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، له‌وانه هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی ئه‌م شیركه‌ته، درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كاینان ده‌ده‌ن.