به پێی ڕاپۆرتهكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ماوانه”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی “مەنسوور بشارەتی” تەمەن ٣٦ ساڵ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوه. شایانی باسه، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو.
