ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌روا به‌رده‌وام بوو و ئه‌م مانگرتنه پێی نایه ناو ١٧مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
شایانی باسه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان كه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام بوون له كار كردن، په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی هاوكاره‌كانیانه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه شیركه‌تی “تاران جنووب ماهشههر” به‌ته‌واوی داخراوه و په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه له ئێستادا ته‌نیا به ٥ كرێكاره‌وه درێژه به چالاكییه‌كانی ده‌دا. هه‌روه‌ها په‌یمانكاری شیركه‌تی “پایه‌ندان” فازی ١٤ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یكه كرێكاره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كار، حه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ی تا مانگی پووشپه‌ڕ په‌رداخت كردووه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كان ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر زیاد كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران تا ٢ ملیۆن تمه‌ن ده‌ربڕیوه.