كرێكارانی سایتی پاشماوه‌ی سه‌فیره‌ی ئه‌هواز له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی ئه‌هواز ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌موو ساڵێك به‌هۆی گۆڕینی په‌یمانكار بارودۆخی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خراپتر ده‌بێ و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: هه‌موو ساڵێك هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له سه‌ری ساڵی نوێ، بۆ ئه‌وه‌یكه جێژنانه و سه‌نه‌واته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، هه‌ڵده‌ستن به گۆڕینی په‌یمانكار. ناڕازییان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی یاسا، مانگانه ده‌بێ ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بخرێته سه‌ر حیسابهكانیان، به‌ڵام په‌یمانكار ئیدیعای كردووه كه ته‌نیا ده‌توانێ ٢ ملیۆن تمه‌ن په‌رداخت بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان ٤ مانگه دواخراوه.