ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه خسووسییه‌كان و مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رتاسه‌ری ئێران، بۆ سێهه‌مین جار له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا چوونه‌ته تاران و له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه خسووسییه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، خوازیاری دیاری كرانی بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له وه‌رگیراوانی ئازموونی ئێستخدامی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رتاسه‌ری ئێران، به چوون بۆ شاری تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، له‌ئاست نادیاربوونی بارودۆخی دامه‌زراندنیان، بۆ جارێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.