كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه له زیندانی “فه‌شافوویه”ی تاران ڕاگیراون، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به ناجێگیربوونی بارودۆخی خۆیان له‌م زیندانه، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٢ كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی كه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابوونه‌وه بۆ زیندانی گه‌وره‌ی تاران، به نووسینی نامه‌یه‌ك مانگرتن له خواردنی خۆیان ڕاگه‌یاندووه. ئه‌م ٧٢ كه‌س له ناڕه‌زایه‌تیی به نهنادرنهوهیان بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و بارودۆخی ناستانداردی زیندان، مانیان له خواردن گرتووه. شایانی باسه، له به‌شێك له نامه‌كه‌دا هاتووه: “نوێنه‌ری دادستانی و دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر بارودۆخی به‌ندكراوانی سیاسیی ڕاشكاوانه له وڵامی بنه‌ماڵه‌كانمان كه پرسیویانه “بۆچی نان ده‌رهێنه‌رانی ئێمه‌تان زیندانی كردووه؟”،وتوویانه وامان كردووه كه له برسا بمرن.