به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی ئینتیزامی ڕژیم لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “یولاگمدەری” شاری شووت سهر به ئۆستانی ورمێهیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کاسبکارێك گیانی لهدهستدا و كاسبكارهكهی دیكهش به سهختی برینداربووه.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هێزهكانی ئینتیزامی ڕژیم له نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی “عەلی ئەشرەفیان” تەمەن ٤٠ ساڵ و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی “باران باشام” تەمەن ٣٥ ساڵ بە سەختی بریندار بووه. شایانی باسه، “بارام باشام” ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.