كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دیاری كردنی بارودۆخی كاریان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی خستنه‌وه گڕی چالاكی كارخانه و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. ده‌شڵێن: ٢٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه.