كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “فوولادی جه‌هان ئارا” له خۆره‌مشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له‌شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
زیاتر له ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “فوولادی جه‌هان ئارا” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی خۆره‌مشار، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ئیجرایی نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له لایه‌ن په‌یمانكارانی شیركه‌ته‌وه، به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به پێی یاسای كار بوون. شایانی باسه، كرێكارانی شیركه‌تی فوولاد جه‌هان ئارا له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان و وزه‌خانه‌كانی به‌رق، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.