کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوون و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كۆڵبه‌ر له‌ ورمێ

برینداربوون و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كۆڵبه‌ر له‌ ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “شەقڵاوا”ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە سنووری ورمێ بە ناوی “سەڵمان مەحموودیان” بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوی “پەرویز محەممەدی”، “سامی محەممەدی” و “جەعفەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “باوان”، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کران.

شایانی باسه‌، “سەلمان مەحموودیان” لەو ڕووداوە بریندار و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی لە ورمێ کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “پەرویز محەممەدی”، “سامی محەممەدی” و “جەعفەر محەممەدی”ش هه‌تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە گرتووخانه‌ی هێزەكانی ڕژیمدا ڕاگیراون.