چارەنووسی “ئەفشین شێخ ئیسلامی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ناڕوونە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “ئەفشین شێخ ئیسلامی” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، چەندین جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبرایان ڕانەگەیاندووە. جێگهی ئاماژهیه، “ئەفشین شێخ ئیسلامی وەتەنی”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٩٧ لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئهمنییهکانەوە دەستبەسەر و پاش یەک مانگ لە دەستبەسەر كرانی، بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، “ئەفشین شێخ ئیسلامی” دانیشتووی وڵاتی ئامریکا بەهۆی داسەپاندنی حوکمی “ممنوع الخروجی” بوونیەوە لەلایەن لقی دووی لێپرسی دادگای سنە، هەلی گەڕانەوەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئامریکا، نەبووە.