ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ بۆ ١٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یمانكاران له‌ئاست دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كانیان و دانی سزای قورس، به‌دانی واده و به‌ڵێن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كۆتایی به‌م مانگرتنه بێنن. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارانی پڕۆژه‌كانی “پایپینگ و سیویل” له پاڵاوگه‌كان، پێترۆشیمییه‌كان و وزه‌خانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵاوه ڕوو له كاربه‌ده‌ستان، خوازیاری، “په‌رداخت كردنی خێرای حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری ڕۆژانه‌یان، پێكهێنانی هه‌یئه‌تێكی چاودێری ماڵی، ڕه‌چاوكردنی یاسای پێوه‌ندیدار به له‌به‌ر چاوگرتنی ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، لابردنی په‌یمانكاره‌كان ، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مه‌زایاكانیان جیا له حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕاگیرانی ڕه‌وتی ده‌ركردنی كرێكاران، پێكهێنانی سه‌ندیكا و پێدانی ته‌سهیلاتی بانكی” بوون.