كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، بۆ ٦٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان دا.
كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تای هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش كۆبوونه‌وه و پاشان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاستی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی به پێشكه‌ش كردنی قسه‌وباسێك، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر درێژه دان به كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی وه‌ك فه‌رماندار، ئۆستاندار، ئیمام جومعه و هیتد بۆ تێكشكاندنی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په كرد.