كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراوی ته‌ئمین ئیجتماعی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه بوون و یه‌كسان نه‌كرانی ئاستی حقووقه‌كانیان، به شێوه‌ی هاوكات له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی ئۆستانه‌كانی، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئه‌لبۆرز، ئیسفه‌هان، ئیلام، تاران، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و شۆمالی، خوزستان، گیلان و مازه‌نده‌ران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: به پێی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان كردنی حقووقه‌كان، ده‌بوایه حقووقی خانه‌نشین كراوان بۆ ٩٠ له‌سه‌دی حقووقی كارمه‌ندانی شاغڵ زیاد كرایه، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ته‌واوی وه‌لا نراوه و له جیاتی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ته‌وه‌ری گونجاوكردنی حقووقه‌كان پێشنیار كراوه. ده‌شڵێن: له‌م ته‌رحه پێشنیاركراوه، مه‌زایای كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه زیاد كراوه له دوو فیشی جیاوازدا گونجاندراوه.