كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی، حه‌قولته‌دریسی و هه‌روه‌ها مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له هه‌زار كه‌س له مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كی مه‌جلیس، خوازیاری په‌یگیری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها دواخرانی حقووق و مه‌زایاكانیان بوون. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “٣٠ هه‌زار حه‌قولته‌دریسی دابمه‌زرێ”، خوازیاری دامه‌زراندنیان بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سهوادئامووزیش به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی دامه‌زراندنیان و گۆڕینی شێوه‌ی په‌رداختی حقووقه‌كانیان بوون. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مۆعه‌لیمانی ئۆستانه‌كانی ئه‌لبۆرز، قۆم، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، تاران، مازه‌نده‌ران، خوزستان، قه‌زوێن و هه‌ندێ له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌شداریان كردبوو.