به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینكراوانی دانیشتووی ساری، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازیه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، زیاد كردنی حقووقی خانه‌نشینی، یه‌كسان كردنی حقووق و پشتیوانیی پێویست له لایه‌ن سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، له زۆمره‌ی سه‌ره‌كیترین خواستی ناڕازیان بووه.