به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوەکانی “حامید عەلی مشکۆ” تەمەن ٣٦ ساڵ و “فەرشاد جەهش” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەسبەسەر كراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییه له ئێستادا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا ڕاگیراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ناوبراوان له دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
