كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ بۆ ٦٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ماڵی باوكی “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” نوێنه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په له شاری شووش، ده‌ستڕێژی گولله كراوه‌ته سه‌ری و بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌رگای ماڵی “یووسف به‌همه‌نی” یه‌كێكی دیكه له نوێنه‌رانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ئاگر تێبه‌ردراوه.