ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له شاره‌كانی برووجێن و تایباد، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٣ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دوو كرێكار له شارستانی برووجێن به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاشی و سێرامیك تووشی بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو جووتیار له شارستانی تایباد كه‌وتنه به‌ر ده‌زگای لۆدێر و به‌هۆیه‌وه كرێكارێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.