کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە چارەنووسی “فایەق شەریعەت‌پەنا” تەمەن ٣٥ و خه‌ڵكی گوندی “حاجی ئاوا” سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخان”ی بۆکان، پاش دەستبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە  چارەنووسی “فایەق شەریعەت‌پەنا” خۆیان بواردووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، بە بێ‌بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و دواتر ماڵەکەیان پشکنی بوو و هەندیک کەرەستەی شه‌خسییان لەگەڵ خۆیان بردبوو. شایانی باسه‌، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی “فایەق شەریعەت ‌پەنا”، براکەی بە ناوی “تۆفیق شەریعەت ‌پەنا” دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ ئازاد کرابوو.