به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سه‌قز و شنۆ، دوو هاووڵاتییان به هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ڕەحمان ڕەحیم‌پوور”، لە پارکی لالەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێری هێرانا ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری شنۆ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “پووش ئاوا” به ناوی “یۆنس خزری” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سه‌ره‌ڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئه‌م دوو هاووڵاتییه بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كانیان، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
