به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانهكانی ڕەجایی شاری کەرەج و ورمێ، لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سەرجەم حوکمی ٣٢ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “ئارەش نەسری”، بەندکراوی سیاسی له زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تاران بە چەند تۆمەتی جیاواز سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. جێگهی ئاماژهیه، دانیشتنی دادگای كردنی ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ بەڕێوەچووە و ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “حەمید عەبدی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن لقی سێ دادگای ڕژیم لهمشاره بەتۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی میللی” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە.
