ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، له ناڕه‌زایه‌تیی به کەمی خزمەتگوزاریەکان و چەند گرفتێکی تر لە ناحییەکەیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌برد.
بەوتەی بەشێک له بەشداربوانی كۆبوونه‌وه‌كە، ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان درێژه‌ی نارەزایەتیی هاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانە، ئەمە جگە لەوەی ناحییەکەیان گرفتاری دەیان کەموکورتی خزمەتگوزاریە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لە ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به خراپی بارودۆخی گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو.
