كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گه‌لاوێژ بۆ ١٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، كارفه‌رمای شیركه‌تی “ئۆكسیر سه‌نعه‌ت” به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، به‌نیاز بووه كه كۆتایی به مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته بێنێ، به‌ڵام كرێكاران له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، ڕایانگه‌یاندووه: تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كارفه‌رمایان و كاربه‌ده‌ستانی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و باقی ناوه‌نده‌كانی دیكه، به نیاز بوون به په‌رداخت كردنی بڕێكی كه‌م له حه‌قده‌سته‌كانیان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران تێك بشكێنن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵانه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو و ته‌نانه‌ت به‌شێكی دیكه له كرێكاران به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.