كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك و شاهروود، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی ڕێگای ئاسنی ئه‌ندیمێشك به كۆبوونه‌وه له‌شوێنی كاره‌كه‌یان، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ تا ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕایانگه‌یاندووه، تا كاتێك كه سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ ناچنه‌وه سه‌ر كار. هه‌روه‌ها كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاهروود به زه‌وت كردنی بێڵێكی میكانیكی له وێستگه‌ی “نقاب”، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان بوون.