بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتە ڕایگه‌یاندووه، له‌هێرشێكی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه لەسنوری ناحیەی زاویتە، چوار گەریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی توركییه ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لەگوندی رەشانکێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی زاویته له‌پارێزگای دهۆك کردە ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار گەریلا گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه و به‌خت كردنی گه‌ریلاكانیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.