به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر وێڕای كرێكارانی سه‌نایعی ده‌وڵه‌تی و ژماره‌یه‌ك له هه‌واڵنێرانی بێلارووس، شه‌وی ڕابردوو له شه‌قامه‌كانی “مینسك” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه و به پێكهێنانی زنجیره‌یه‌كی مرۆیی و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجام سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و سه‌ركه‌وتنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، شه‌قامه‌كانی بێلارووس له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شایه‌تی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی به ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه هه‌تا ئێستا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.