سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی ڕێگای ئاسنی خۆراسان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كارفه‌رمای شیركه‌تی “جوش گستر” ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی گوڵانی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت كردووه. ده‌شڵێن: كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن كه زۆربه‌یان له سه‌رمای زستان و گه‌رمای هاوین له ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن، مه‌ترسی زیانی جیدییان له‌سه‌ره و هیچ ئه‌منییه‌تی شوغڵیان نییه و له هیچ مه‌زایایه‌كی سه‌ختی كاریش به‌هره‌مه‌ند نین.