کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری بۆكان3

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌ له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان، دوو هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان” خەڵکی گوندی “ئاڵەشین” و “فایق شەریعەت پەنا” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئه‌م دوو كه‌سه‌، ماڵەکانیانان پشکنیوە و دەستیان بەسەر لەبتاب، مۆبایل و کتێبەکانیاندا گرتووە. پێویسته‌ بوترێ كه‌ سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌دۆخی ئازیزه‌كانیان، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.