مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ بۆ ١٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه بوو و كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.
شایانی باسه، له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن كارفه‌رماكانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازیی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كار گیراوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا پێشنیاری په‌رداخت ٩ تا ١٠ ملیۆن تمه‌ن كراوه، به‌ڵام كرێكاران قه‌بووڵیان نه‌كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ناڕازیی پاڵاوگه‌كانی بیدبۆله‌ند و بیدخون، سه‌ره‌ڕای گوشار و وتووێژه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار، به‌ڵام هه‌روا به‌رده‌وام له مانگرتن.