كرێكارانی كارخانه‌ی “تراوێرس”ی كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، له حه‌ره‌كه‌تێكی ئێعتڕازی پێشیان به هاتووچۆی قه‌تاره‌كان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بووه و هه‌تا ئێستا ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان پێدراوه. ده‌شڵێن: له بارودۆخێكی دژواری ئابووری به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بنه‌ماڵه‌كانیان برسین و توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان نییه.