له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و هه‌شتگرد، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجام دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی “محه‌ممه‌دشار”ی ئه‌لبۆرز، به‌هۆی كه‌مبوونی هه‌وا تووشی گازگرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له هه‌شتگرد، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر چێوبه‌ست له نهۆمی سێ ئه‌م بینایه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.