کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مافی ژنان له‌ شاری سنه‌

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مافی ژنان له‌ شاری سنه‌3

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “هاجەر سەعیدی” چالاکی بواری مافی ژنان لە شاری سنە لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی پێنج ساڵ زیندانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات، دانیشتنی دادگای كردنی “هاجەر سەعیدی” كه‌ له‌ ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ بەڕێوەچووبوو، حوکمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. بە پێی ئەو حوکمە، هاجەر سەعیدی هەر چوار مانگ جارێک دەبێت سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بکات و خۆی بەو ئیدارەیە بناسینێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “هاجەر سەعیدی” ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دوایی ١٨ رۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ لە زیندان ئازاد کرابوو. هاجه‌ر سه‌عیدی له‌ هه‌واڵێك دا كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی كه‌ به‌ توندی تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له‌ كۆمه‌ڵه‌ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی هامووشوی كردووه‌. هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: به‌شداری كردنی له‌ بۆنه‌گه‌لێكی جیهانی وه‌ك، “ڕۆژی جیهانی كرێكار” و “ڕۆژی جیهانی ژن” نایاسایی نییه‌ و به‌ مافی خۆی ده‌زانێ.