به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چواره‌شه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ بۆ ١٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك له ١٠مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌سیتان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئۆستاندار، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕیان پێنه‌دراوه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕاوه‌ستانی چالاكیی شیركه‌ت، داهاتووی پیشه‌یی خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن.