ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی سه‌نعه‌تی خۆراك و كشت و كاڵ، “ئای ی‌و ئێف” له سوئیس، له خۆپشاندانی كرێكارانی مانگرتووی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ئێران، پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی.
یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نعه‌تی خۆراك و كشت و كاڵ، له ٤٢١ یه‌كیه‌تیی كرێكاری له ١٢٧ وڵاتی جیهان پێكهاتووه و پتر له ١٠ ملیۆن كرێكار، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. ئه‌م یه‌كیه‌تیه داوای له ڕێكخراوی جیهانیی كار كردووه له پێناو وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران له‌وانه كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په هه‌وڵ و چالاكیی پێویست ئه‌نجام بدات.