سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی پتر له حه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری داڵاهۆی سه‌ربه ئۆستانی كرماشان به‌ناوه‌كانی “ئارەش دارابی”، “ئەفشین سەیدمورادی” ،”یەحیا سەیدمورادی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سهردشت به‌ناوی “خدر عەزیزی”، چاره‌نووسیان نادیاره.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، سێ لاوی خەڵکی گوندی دارابی سەر بە شاری داڵاهۆ كه ٨ ڕۆژه له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، چاره‌نووسیان ناڕوونه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له دانی هه‌رجۆره زانیاریه‌ك خویان بواردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بێورانی خواروو” ی سەر بە شاری سەردەشتیان بە ناوی “خدر عەزیزی” دەستبەسەر و بۆ شاری ورمێ‌یان گواستووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی خدر عەزیزی و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکی، هێشتا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییەش نادیارە. شایانی باسه، هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، تۆمه‌تی وه‌پاڵدراوی ئه‌م هاووڵاتیانه ئاشكرا نه‌كراوه.