ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەزا عەبدوڵڵاهی” خەڵکی گوندی “تاوەگوزی” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنووری نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەكانی ڕژیم پاش دەسبەسەرکردنی ئەو کۆڵبەرە، بە قۆنداخی چەک ئازار و ئەشکەنجەیان داوە و سەریان شکاندووە و سووكایهتیان پێكردووه. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژیش، کۆڵبەرێک بە ناوی “موبین حوسێنی” ١٦ ساڵ تهمهن و خەڵکی گوندی “دووریسانـ”ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمهوه بریندار کرا.