كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ بۆ ١٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌ی به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خۆیان دا.
كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری زیادكرانی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له دامه‌زراندنی كرێكاران و كۆتایی هێنان به به‌ستنی قه‌راردادی سپی ئیمزا یاخود كاتی بوون. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كارفه‌رماكان و به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی و باقی شوێنه‌كانی دیكه به نیاز بوون كه به په‌رداخت كردنی بڕێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران مانگرتوو، كۆتایی به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م كرێكارانه بێنن و دووبه‌ره‌كی بخه‌نه ناو كرێكارانه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵه‌كانیان هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ كرێكارانی پڕۆژه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌م مانگرتنه‌وه.