كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش و ڕێپێوان له‌ئاستی ئه‌مشاره، سوور بوونی خۆیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نیشان دا. هاوكات ژماره‌یه‌ك له كرێكاران به مه‌به‌ستی به‌شداری له دانیشتنێك كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له مه‌جلیسی ڕژیم به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ڕێوه‌بچێت، چوون بۆ تاران. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، ئۆستانداری خوزستان به‌ڵێنی داوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی كرێكاران په‌رداخت بكرێت.