كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی مه‌نته‌قه ئازادی قێشم، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، دوو مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به بیانووی جۆراوجۆر په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانی پێكهێناوه. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌ندێ له كرێكاران به‌هۆی بێ توانایی له دابین كردنی سووته‌مه‌نی بۆ ماشێنه‌كانیان، نه‌توانن بچنه‌وه سه‌ركار.