ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی سایتی پاشماوه‌ی سه‌فیره‌ی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له‌ئاست پێشێل كرانی مافه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان: كێشه‌كانیان له‌كاتێكه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه به‌شی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان، سپێردراوه به شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان. ده‌شڵێن: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، له لایه‌ن ٣ په‌یمانكاری پێشوو و په‌یمانكاری ئێستاوه حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: له كاتی یه‌كێك له‌م په‌یمانكاران جێژنانه و سه‌نه‌واتی یه‌كساڵ، سێ مانگ حه‌قده‌ست و دوو مانگی حه‌قی بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه و له لایه‌ن دووهه‌م پهیمانكاریش بڕی شه‌ش مانگ حه‌قی بیمه‌یان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م په‌یمانكارانه هیچ قه‌راردادێكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران نه‌به‌ستووه و له‌سه‌ر حوكمی دادگا حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانیان په‌رداخت كردووه.