كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢ مانگ له‌سه‌ر سه‌فه‌ری ئۆستانی سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم و دانی به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌بووه و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.