له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ری سیرجان و یه‌زد، لانیكه‌م كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی ژماره ٣ی گۆل گۆهه‌ری سیرجان، سێ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی شارۆچه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی یه‌زد، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و له ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستدا.