به پێی ڕاپۆرتهكان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، زیاتر لە سێ دەیەیە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چارەنووسیان هەروا نادیارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعید ئارمەت” کە لە پهروهندهیهكی هاوبەشدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، دوای تێپەڕینی ٣٢ ساڵ هێشتا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە ڕێكهوتی ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی (قەسامە) واته سوێندخواردن، حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.