به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فوئاد محه‌ممه‌دپوور” دانیشتووی گوندی “ئالی كه‌ند”ی سه‌ر به شاری بۆكان ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كراوه. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.