كرێكارانی كۆنتۆڕسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه به‌دوای ته‌عتیل بوونی كارخانه، داواكارییان بۆ بیمه‌ی بێكاری پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌دوی تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ نه‌یانتوانیوه بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. شایانی باسه، كارفه‌رما بڕی سێ مانگ له حه‌قی بیمه‌ی ساڵی ٩٨ و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵی كرێكارانی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و تا كاتێك كه حه‌قی بیمه‌كانیان ڕه‌ت نه‌كرێ، ناتوانن له بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن.