ڕاپۆرته‌كان له زیندانی ئێوین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٢٧ به‌ندكراوی سیاسی، ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌م زیندانه، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی زیندانه‌كان و ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زیندانه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی به‌ندكراوان و له‌به‌ر چاوگرتنی ڕێكاری پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له زیندان بوون. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌دوای ئه‌وه هات كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ١٧ به‌ندكراو له به‌ندی هه‌شتی ئه‌م زیندانه دیاری كرا و له‌م ١٧ كه‌سه، ١٢ كه‌سیان جوابی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان ئه‌رێنی بووه و به‌دوای پشتڕاسبوونهوهی ئه‌م ته‌وه‌ره، سه‌رجه‌م به‌ندكراوان گوازتراونه‌ته‌وه بۆ بێهداری زیندان. شایانی باسه، “ئیسماعیل عه‌بدی، جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده، ئه‌میرسالار داوودی، مه‌جید ئازهرپهی، مۆحسین قه‌نبه‌ری و محه‌ممه‌دعه‌لی مۆسیبه‌ت زاده” له زومهرهی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ن كه تووشی كۆرۆنا بوون.