كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌ردپرسان و جێبه‌جێ كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان بوون و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵناگرن.