کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆی

فضای سبز خوی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی واحیدی پاكبانی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆی، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازی له‌ ئاست نه‌درانی ٥ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه‌ و باقیی مه‌زایاكانی دیكه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌م شارستانه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.