کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه‌

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه0‌

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “ئازاد دانشوەر” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە شاری مەریوان، پاش ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناوبراو ماوەی سێ ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ڕژیم بووە و ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژبه‌م هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.